پەرلەمانتارێكی یەكێتی: هیوادارین حكومەتە عەسكەرتاریەت و پاراستنەكەی پارتی نەمێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی هۆشداری توند دەداتە پارتی و دەڵێت، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت زۆرینە بەكاربهێنن، لە بەرامبەر یەكێتی نایخوات، چونكە ئێوە تا دێگەڵە دەسەڵاتتان هەیە و بەپێچەوانەوە ئێمە زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستانمان لەگەڵە.

شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: قسەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بە حسابی خۆی هەڕەشە ئامێزبوون بەڵام ئەوە خەیاڵ پڵاون، لەبەرئەوەی زۆرینەی پەرلەمان بەرامبەر بە یەكێتی نایخوات، ئەو كەنمونەی بە سۆران عومەر هێنایەوە كە زۆرینەی پەرلەمانیان بەكارهێناوە بەڵام هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان بینیان كە كاندیدەكەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار پێڵاوەكانیشی دانابوو چوو بۆلای سۆران عومەر بۆئەوەی داوای دەنگێكی لێبكات.

شیرین یونس وتی: ئەگەر بیانەوێت تۆمەت بۆ یەكێتی هەڵبەستن بەوەی كە نایەوێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆی بكرێت، بە پێچەوانەوە یەكێتی ئەوەندە بێزارە لەو حكومەتەی هەیە حەزدەكات چەند مانگ زووتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت بۆئەوەی ئەو حكومەتە عەسكەرتاریەتە پاراستنە نەمێنێت، كە خۆی بیەوێت بڕیاربدات.

وتیشی: ئەوان لە بەغدا هەموو كوردیان فرۆشت بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ئێستاش رێژەی یاساییان بۆ تەواونابێت، ئێمە لەبەغداش ئەوەندە هێزمان هەیە كە نەهێڵین رێژەی یاساییان بۆ تەواوببێت، لە هەرێمی كوردستانیش دەسەڵاتمان هەیە، ئەوان تا دێگەڵە دەسەڵاتیان هەیە، سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم هەتا دێگەڵە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێمن، لە دێگەڵە بەولاوە هیچ بەهایەكیان نامێنێت ئەگەر بیانەوێت زۆرینە بەكاربهێنن، ئێمە زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستانمان لەگەڵە.

باسی لەوەشكرد، ئێمە دەمانەوێت هەرێمی كوردستان چوار بازنەی هەڵبژاردن بێت ئەوكاتە هەمووی دابەش دەكرێت هەر پارێزگایەك پشكی خۆی دەبات.

روونیشیكردەوە، ئەگەر پارتی باس لە كورسی پێكهاتەكان دەكات ئەوە مام جەلال بوو پێكهاتەكانی هێنایە ناو هۆڵی پەرلەمان، مام جەلال و یەكێتی داوایانكردووە كە پێكهاتەكان دەبێت هەبن و ئێمە بەوانەوە جوانین، بۆیە دەبێت پێكهاتەكانیش دڵخۆش بن بەوەی یەكێتی لەگەڵ پێكهاتەی راستەقینەیە نەك پێكهاتەی پارتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا