یەكێتی كێشەی سەدان خێزانی سلێمانی چارەسەركرد

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو ماڵانەی لە نزیك ناوچەی پیشەسازی سلێمانی لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە ئاگاداركرابوونەوە بە رووخاندنی خانووەكانیان بەهۆی ئەوەی بە زیادەڕۆییكراونەتەوە، لەلایەن یەكێتیی نیشتمانییەوە كێشەكەیان چارەسەركرا.

عوسمان ئەحمەد، موختاری ئەو گەڕەكەی لە نزیك ناوچەی پیشەسازی سلێمانی نیشتەجێن بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ماوەی چەند ساڵێكە ئێمە سەرقاڵی ئەوەین كە شارەوانی ئاگاداركردنەوەمان دەداتێ‌ و دەیەوێت خانووەكانی ئەم شوێنە بڕووخێنێت، رۆژی پێنج شەممەی رابردووش شارەوانی هاتووە چەند خانوویەكی رووخاندووە و ماڵێك كەل و پەلیشی تیابووە هەر رووخاندوویانە.

وتیشی: دوای ئەو كارەی شارەوانی ئەوەبوو كێشەكەمان لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندنەوە خستەڕوو، ئێستا لەلایەن یەكێتیی نیشتمانییەوە، تا رادەیەك چارەسەری كێشەكە كراوە و بڕیاردراوە ماوەی پێنج مانگی تر بدەنەوە بە دانیشتووانی ئەم گەڕەكە، هەرچەندە نازانین چارەنووسی دانیشتووانی ئەم گەڕەكە دوای ئەم پێنج مانگە چی لێدێت.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە ئاگاداری ئەو ماڵانە كراوەتەوە لە شاری سلێمانی كە لەنزیك ناوچەی پیشەسازی نیشتەجێن، لە ماوەی دوو رۆژدا ماڵەكانیان چۆڵ بكەن بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنە بەزیادەڕۆیی كراوە بە خانوو.

لە ماوەی رابردووشدا دەزگای میدیایی پۆڵەتیك پرێس چەند جارێك بەدواداچوونی بۆ كێشەی ئەو هاووڵاتیانە كردووە و كێشەكەیانی بۆ رای گشتی خستووەتە ڕوو، بە مەبەستی چارەسەركردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا