سەدر ئامادەكاری دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەت وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 10ی تشرینی یەكەمی ڕابردووی عێراق، كوتلەی سەدری خۆیان وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بە بەدەستهێنانی 73 كورسی ڕاگەیاند و جەختیش لە پێكهێنانی حكومەت دەكەنەوە.

رۆژی سێ شەممە 30 تەشرینی دووەمی 2021، دوای زیاتر لە 50 ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ڕاگەیاند،
ڕەوتی سەدر جەختی لەوەكردۆتەوە، كە گەورەترین كوتلەی پەڕلەمانییە و بە زۆرینە لەگەڵ چەند حزبێكی دیكە حكومەت پێكدەهێنێت، بەڵام بەشێك لەلایەنە عێراقییەكان ڕەتی دەكەنەوە و ڕایدەگەیەنن، كە دوای یەكگرتنی چەند كوتلەیەكی سەركەوتوو دەكرێت گەورەترین كوتلە پێكبهێندرێت.

بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەچوو؛ رەوتی سەدر 73 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی محەممەد حەلبووسی 37 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 31 كورسی و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان 18 كورسیان بەدەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا