تەندروستی جیهانی بارودۆخی هەرێم بە مەترسیدار ناودەبات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان زۆر خراپە و ئاستی تووش بوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە.

دكتۆر نەجمەدین حەسەن، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بارودۆخەكە لە عێراق و كوردستانیش باش نییە، بەپێی پێوەرەكان كە هەیە ئاستەكە زۆر خراپە.

ئەو نوێنەرەی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی وتی: سێ‌ پێوەر هەیە بۆ زانینی ئاستی كۆرۆنا، یەكێكیان ئاماری رۆژانەی تووشبووانی كۆرۆنایە، لەگەڵ رێژەی مردن، لەگەڵ رێژەی ئەو پشكنینانەی كە بە رێژەی سەدی ئەنجام دەدرێت و پۆزەتیڤ دەردەچێت، ئەمانە هەرسێكیان لە هەرێمی كوردستاندا بەرزن.

وتیشی: رێژەی تووشبوون لە هەرێمی كوردستان رۆژی 26 ی تەمموز گەشتە سێ‌ هەزار و 559 كەس، لەگەڵ 13 گیانلەدەستدان، هاوكات رێژەی ئەو كەسانەی پشكنینی كۆرۆنا دەكەن و پۆزەتیڤ دەردەچێت بۆ نمونە لە سەد پشكنین لە سلێمانی گەشتووەتە سەروو 23% كە بەرزترین ژمارەیە و لە هەرێمی كوردستان گەشتووەتە 15% .

ئاماژەی بەوەشكرد، ڤایرۆسەكە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و زیاتر هۆكاری ئەوەیە خەڵك پابەندی رێنماییەكان نابێت و خۆیان ناپارێزن، قەرەباڵغی زۆر هەیە و بۆنە و ئاهەنگەكان بەردەوامییان هەیە، رێژەی خۆكوتاندنی هاووڵاتیانیش كەمە و وەكو پێویست نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا