ستران عەبدوڵا: پارتی ویستی ئەدەبیاتی سوكایەتیكردن بگوازێتەوە بۆ عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، پارتی ویستی ئەو ئەدەبیاتەی لە سوكایەتیكردن بە سەركردەی حزبەكان بە زمانی كوردی دەیكەن بیگوازێتەوە بۆ عێراق و ئەوە بە عەرەبی تاقی بكەنەوە.

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە رۆژانە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و بەزمانی كوردی سووكایەتی دەكەن بەهەموو پیرۆزییەكانی گەل و گاڵتە بەهەموو سەركردەی لایەنە سیاسیە كوردیەكان دەكەن و ویستیان ئەو كلتوورە بگوازنەوە بۆ عیراق.

ستران عەبدوڵا ئاماژەی بەوەكردووە ئەدەبیاتی ئەو حزبە لەخۆباییە دەریدەخات تاچەند خراپ و بۆگەنە لەدژی ئەوانی دیكە و ویستیان ئەوە بەعەرەبی تاقیبكەنەوە و تەئكیدی كردەوە لەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێویستی بە ڕاهێنانەوە و لابردنی زیادەی سیاسی قووڵ هەیە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە كێ بەو ئەركە هەڵبستێت.

شەوی رابردوو راوێژكارێكی مەسعود بارزانی بەناوی نایف كوردستانی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سوكایەتی بە مەرجەعی ئایینی شیعەكان كرد، ئەوەش بووبەهۆی ناڕەزایەتی لایەنگرانی مەرجەعیەت و هەستان بە سوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە شاری بەغدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک