بەم هاوینە و لەسەر شەڕە تۆپەڵی زستان دوو كەس لەسلێمانی برینداركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی دوو كەس برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە و بەگوێرەی وتەی پۆلیسی سلێمانی ڕووداوەكەش بەهۆی شەڕەتۆپەڵەوە بووە لە وەرزی زستانی ڕابردوودا.

ئەمڕۆ شەممە 2_7_2022، لە ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی دوو كەس برینداربوون كە برای یەكترن و لەلایەن كەسێكەوە تەقەیان لێكراوە و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراون، لە ئێستادا یەكێكك لە بریندارەكان برینەكەی سەختە.

رووداوەكە پەیوەندی بە شەڕەتۆپەڵەوە هەبووە كە یەكێك لە بریندارەكان خوێندكاری زانكۆ بووە و لە كاتی شەڕەتۆپەڵدا لە وەرزی زستانی ڕابردوودا دەمەقاڵەیەك دروستبووە و ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەو كێشەیە سەریهەڵداوەتەوە و كەسێك تەقەی لەو دوو برایە كردووە و هەردووكیانی برینداركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا