یەكێتی : بەرهەم ساڵح تاكە كاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە لە بارەی پرسی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق و بڕیاریدا بەرهەم ساڵح تاكە كاندیدی یەكێتی بێت بۆ ئەو پۆستە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوەوەو لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا تاكە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بەرهەم ساڵح بێت.
سەرچاوەیەك لە ناو كۆبوونەوەكەوە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا كاندیدی پۆستی سەرۆككۆماری عێراقمان دیاری كرد كە بەرهەم ساڵحە.

سەرچاوەكە وتیشی: وەكو یەكێتی سورین لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار چونكە ئەو پۆستە پشكی كوردە و لە ناو كوردیشدا پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

بڕیارە لەسەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە پاش كەمێكی تر ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی راگەیەندراوێك بڵاوبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا