بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئێوارەی رۆژی دووشەممە 11 ی تشرینی یەكەم، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ئەنجامدا و پێكەوە تاوتوێی شێوازی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بەرهەم ساڵح، بەبۆنەی كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و سەرانسەری عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستان كرد و پێكەوە هەڵبژاردنەكەیان بەسەركەوتوو ناوبرد.

هەروەها جەختكرایەوە كە پێویستە هێز و لایەنە سیاسیەكان گفتوگۆكانیان دەستپێبكەن وەك ئامادەكارییەك بۆ قۆناغی ئایندە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هیوایان خواست ئەم هەنگاوە بەخێر و خۆشی گەلی عێراق بكەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا