بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی جەخت لە یەكڕیزی و بەهێزكردنی بەرەی نیشتمانی دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پێشوازیكرد لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە دیدارێكدا هەردوولا جەختیانكردەوە لە گرنگی سازان و یەكڕیزی و بەهێزكردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەكان و پشتیوانیكردن لەدیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی وڵات تاوتوێكرا و دووپاتكرایەوە لە گرنگی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەگژاچوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆر و رێگەگرتن لە هەر هەوڵێك بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان، هەروەها جەختكرایەوە لە پێویستی پشتیوانیكردن لە هێزە ئەمنییەكان، تاوەكو كارەكانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆكرا و جەختكرایەوە لە گرنگی سازان و یەكڕیزی و بەهێزكردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەكان و پشتیوانیكردن لە دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە ئاڕاستەی هێنانە ئاراوەی داواكارییە نیشتمانییەكان، لە هەمووشی گرنگتر هێنانەدی داوا رەواكانی خەڵك لە رووی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا