حاكم قادر: پشتیوانی تەواو لە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی دەڵێت، لە چوارچێوەی یاساكانی هەرێمی كوردستاندا پشتیوانی تەواو لە یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین، یەكێتیی نیشتمانیی لە پێشتریشدا ئامادەبووە كە هێزی پێشمەرگە رێكبخرێتەوە و یەكبخرێتەوە لە چوارچێوەی یاسا و مافەكانیان پارێزراوبێت.

حاكم قادر حەمە جان، ئەندامی ئەنجومەنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند: لەم قۆناغەی ئێستا كە باس لە رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكرێت، یەكێتیی نیشتمانیی لە پێشتریشدا ئامادەبووە كە هێزی پێشمەرگە رێكبخرێتەوە و یەكبخرێتەوە لە چوارچێوەی یاسا و مافەكانیان پارێزراوبێت.

حاكم قادر وتی: ئێمە لە ساڵی 2012 ەوە بۆ یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بۆ یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆش هەمان بۆچوونمان هەیە لەبەرئەوە لەم قۆناغەدا ئەگەری زۆر لە ئارادایە لە عێراق و ناوچەكە كە كاریگەری دەبێت لەسەر میللەتی ئێمەش لەبەرئەوە یەكگرتنەوەی هێزەكانمان و یەكخستنەوەیان ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییە.

باسی لەوەشكرد، وەكو یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم یەكگرتنەوە و یەكخستنەوەیەدا هاوكار و پشتیوان و یارمەتیدەرێكی باش دەبین بۆئەوەی كە بتوانین بەرگری لە یەكڕیزی گەلەكەمان و هەرێمەكەمان بكەین كە خاوەنی هەرێمێكی دەستوورین، بۆ هەنگاونان بۆ ئەو بابەتە لە چوارچێوەی یاساكانی هەرێمی كوردستاندا پشتیوانی تەواوی لێدەكەین.

جێی ئاماژەیە سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: لە نامەیەكی فەرمیدا، فەرماندەیی هێزەكانی یەكەی 70 ی پێشمەرگە ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی كردووە، تیایدا ئامادەیی فەرماندەیەكەی دەربڕیوە، كە هێزەكانی پشتیوانی دووی یەكەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا