میلاكاتی فەرمانبەران رێكدەخرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆك وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد كە‌ تایبە‌ت بوو بە‌چۆنییە‌تی رێكخستنەوە و كارو هەیكەلییەتی ئە‌نجومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی هە‌رێم.

لە ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا كە‌ رۆژی سێ شەممە 24-5-2022، لە هە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو، هە‌ریە‌كە‌ لە‌ رێباز حە‌ملان یاریدە‌دە‌ری سە‌رۆكی حكومە‌ت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجومەنی گشتی راژە و دكتۆر ئومێد سە‌باح، سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئامادە‌ی بوون، گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی كارو دەوری ئەنجومەنی گشتی راژە و رێكخستنەوەی میلاكات و دروستكردنی میلاكی ئەلیكترۆنی پشتبە‌ست بە‌ داتا و زانیارییە‌كانی بایۆمە‌تری، كە‌ یە‌كێكە‌ لە بڕگەكانی یاسای چاكسازی.

بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش‌ بڕیاردرا، پشتبە‌ست بە‌داتاو زانیارییە‌كانی سیستمی بایۆمە‌تری،‌ كار لە‌سە‌ر دامە‌زراندنی میلاكی ئە‌لكترۆنی بكرێت لە‌ چوارچێوە‌ی هە‌یكە‌لیە‌تی ئە‌نجومە‌نی راژە‌.

ئامانج لە دامە‌زراندنی ئەنجومە‌نی راژە‌، رێكخستن و دانانی پەیكەری وەزارەتە‌كان و رێكخستنی پلەبەندی و دابە‌شكردنی راژەی فەرمانبەران بەپێی پێویستی و شارە‌زایی و پسپۆڕییان و دیاریكردنی پلەی وەزیفی و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لە ئەرك و كارەكانیان لەناو دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا