قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و چوارەم لەسەر ئاستی عێراق لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریکس قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لەسەرۆک و مامۆستاو خوێندکار و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دەکات.

دەقی پیرۆزباییەکە:

برای بەڕێزم دکتۆر کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
بەڕێزان مامۆستایان، خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی زانکۆی دایک

بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و چوارەم لەسەر ئاستی عێراق لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریکس، مایەی شانازی هەموو لایەکمانە. بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم و سوپاسی پەرۆشی و خەمخۆریتان دەکەم بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆی سلێمانی و پێشخستنی کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش، چاوەڕێی دەستکەوتی گەورەتر و پێشکەوتنی زیاترتان لێ دەکەین، چونکە پێمانوایە زانکۆ داینەمۆی گەشەسەندنی وڵاتەکەمانە و بەبێ پێشکەوتن لە کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە هیچ کەرت و بوارێکی دیکەدا گەشەسەندنی راستەقینە روونادات

متمانەمان بە توانا و دڵسۆزی و لێهاتوویی ئێوە هەیە و دڵنیاین زانکۆی سلێمانی بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێوە داهاتوویەکی گەشتر و پڕشنگدارتری دەبێت.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا