پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی بەڵێنیدا، ئەو كەسەی ئەمڕۆ لە سلێمانی، بەشەق لە سەری خوێندكارێكیدا دەستگیر بكرێت.
لەوبارەوە عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی خۆی نوسیویەتی: لە وەڵامی داواكاری مندا، جێگری سەرۆكی حكومەت پێی ڕاگەیاندم: ئەو كەسەی بەشەق لە سەری خوێندكارەكە دەدات دەستگیردەكرێت و رامسپاردوون.
رۆژی سێشەممە، 23_11_2021، دیمەنی خوێندكارێك لە سلێمانی، كە هێزە ئەمنییەكان دەستگیریان كردبوو پاشان لەلایەن كەسێكەوە بەشەق لەسەری درا، ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
هەر لەبارەی ئەو رووداوەوە هێزەكانی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوە دا، ئەو كەسە سەر بە هێزەكانی ئەوان نییە و “ئەوە رەفتاری هێزی ئێمە نییە”.