سەردێر


قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی حكومەت كە هاوكات سەرۆكی شاندی دانوستانكاری هەرێمە سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، كۆبوونەوەی رۆژی پێشوویان لەگەڵ شاندی هەرێم فەرمی نەبوو ئەوەش بەهۆی ئەوەی سەرۆكی شاندی هەرێم كە وەزیری دارایی هەرێم بوو بەهۆی ماندوێتییەوە نەیتوانی بەشداری كۆبوونەوەكە بكات و سەرۆكی لیژنەی داراییش لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان سەردانی وڵاتی كوەیتی كرد بوو.

وتیشی، “شاندی هەرێم پێیان راگەیاندین ئەمڕۆ دوو شەمە 25ی كانونوی دووەم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەگاتە بەغدا و سەرۆكایەتی شاندی هەرێم دەكات”.

دەربارەی هەڵوێستی لیژنەی دارایی جەمال كۆچەر باسی لەوەكرد، تا ئێستا ئەندامە عەرەبەكانی لیژنەی دارایی سورن لەسەر ئەوەی هەرێم دۆسیەی تەواوی نەوت رادەستبكات، بۆیە پێناچێت هەردوولا بە ئاسانی بگەنە رێككەوتن.

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی لەسەر بودجەی گشتی عێراق هەنگاوی باشی بڕیوە‌و دواخستنی هەڵبژاردنەكانیش فشاری لایەنەكانی لەسەر پشكی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجە كەمكردووەتەوە، بەم هۆیەشەوە ئەگەری رێككەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا بەهێزە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا