قوباد تاڵەبانی: بەم نزیكانە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندن بەم نزیكانە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و ئامادەیە بەپێی دەستور هەموو كێشەكانی لەگەڵ عێراق چارەسەر بكات.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، لەمیانی پێشوازیكردنی لە شاندێكی بەریتانی كە پێكهاتبوو لە جەیمس كلیڤەلی وەزیری دە‌وڵە‌ت بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا و ستیفن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، بەم نزیكانە شاندی هەرێم دەچنە بەغدا.

باس لەوەشكراوە، قوباد تاڵەبانی ئامادەی هەرێمی دەربڕیووە تاوەكو بەپێی دەستور هەموو كێشەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی چارەسەر بكەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگیری خۆی بۆ حكومەتی هەرێم دەربڕیوە و ئامادەیی وڵاتەكەشی نیشانداوە هاوكاری هەرێم و بەغدا بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

راشیگەیاندووە، چارەسەرنەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێتەهۆی ناسەقامگیری لە هەموو عێراق و ناوچەكەو نابێت پرسی بودجە و موچەی هەرێم لە بەغدا بە سیاسی بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا