قوباد تاڵەبانی : سیاسەتی نەگۆڕی یەكێتی چارەسەری ئاشتییانەی كێشە و ململانێكانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئە‌مڕۆ دووشەممە 27/9/2021، قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان لە‌ بینای هاوپە‌یمانی كوردستان لە‌ شاری سلێمانی پێشوازی كرد لە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە).

لە كۆبوونەوەكەدا كە‌ سۆران جە‌مال تاهیر ئەندامی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان ئامادە‌ی بوو گفتوگۆكرا لەبارەی دوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ پارتە كوردستانییەكاندا.

لەو دیدارەدا ئاماژە بەرۆڵی گرنگی سەرۆك مام جەلال درا لە دروستكردنی پەیوەندییەكی پتەو لەگەڵ پارتە سیاسیەكانی تردا لەسەر بنەمای پاراستن و بەرگری كردن لەمافەكانی گەلی كورد، لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لەم قۆناغەدا وەك یەكێتی بۆیە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆران ئەم هاوپەیمانێتیەمان بەستووە تا یەكریزی بەدی بهێنین وەك دوو هێزی سیاسی كاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی ناوچەكە، لەپێناو پاراستنی مافی هاوڵاتیانی كورد.

شاندەكەی هەدەپە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی یەكێتی و گۆران ئەم هاوپەیمانێتیەیان پێكهێناوە و لەم هەڵبژاردنەدا یەك گووتارن كەئەمەش بە قازانجی گەلی كورد دەبێت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و راشیگەیاند كە پشتیوانی هاوپە‌یمانی كوردستانن.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌ ئاماژە‌ بەوەدرا كەپێویستە بە گرتنەبەری شێوازێكی حەكیمانە مامەڵە بكرێت لەگەڵ ئەم دۆخە هەنوكەییە و پەیوەندییەكانی یەكێتی و هەدەپە پتەوتر بكرێن.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان سیاسەتێكی نەگۆڕی هەیە لە بەرامبەر دۆزی كورد و هەمیشە لەگەڵ گرتنەبەری شێوازی گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانەی كێشە و ململانێ سیاسیەكاندایە بەو شێوازەی كە رێزگرتن لەماف و داخوازییەكانی نەتەوەی كورد بكرێتە بنەمای سەرەكی.

جێی باسە شاندەكەی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) پێكهاتبوون لە مەرال داناش بەشتاش سەرۆكی كۆما هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا، مەحمود تۆخرۆل ئەندامی رێڤەبەری ئەنجومەنی گشتی لەتوركیا، ساڤاش ئیزلیركین وحیكمەت هاتیپ نوێنەرانی هەدەپە لە باشوری كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا