“ئێران بەردەوام لە تەنیشت خەڵكی هەرێمی كوردستان و سلێمانی دەبێت”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند: كۆماری ئیسلامی ئێران وەك رابردوو، بەردەوام لە تەنیشت خەڵكی هەرێمی كوردستان و سلێمانی دا دەبێت و لەسەر رەوتی پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردولا لە رەهەندە جیاوازە سیاسی، ئابووری و رۆشنبیریەكان دا هەنگاو دەنێت.

بە بۆنەی دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی كرد و رایگەیاند: شاری سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان و یەكێك لە جەمسەرە زانستی، رۆشنبیری و گەشتیاریەكانی عێراق و هەروەها لانكەی شاعیران و ئەدیبان و نوسەران ناوزەد كراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە بەرپرسان و هاوڵاتیانی خۆشەویستی ئەم شارە جوانە پیرۆز دەكەم و هیوادارم بە هیمەت و ئیرادەی شێلگیرانەی هەموو دڵسۆزانی ئەم شارە، بینەری پێشكەوتن و پەرەسەندن و گەشانەوەی هەرچی زیاتری ئەم شارە بین.

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، كۆماری ئیسلامی ئێران وەك رابردوو، بەردەوام لە تەنیشت خەڵكی هەرێمی كوردستان و سلێمانی دا دەبێت و لەسەر رەوتی پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردولا لە رەهەندە جیاوازە سیاسی، ئابووری و رۆشنبیریەكان دا هەنگاو دەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا