UN داوا دەکات لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە لەسێدارەدانی هەزاران زیندانیانی سیاسی ئێران بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە تۆمەتەکانی لەسێدارەدانی هەزاران زیندانی سیاسی ئێرانی لە ساڵی 1988 و ڕۆڵی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران لەو پرسەدا بکرێت. بەوپێیەی ئیبراهیم ڕەئیسی لەوکاتەدا جێگری داواکاری گشتی تاران بووە.

جاوید ڕەحمان، لێکۆڵەری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، نووسینگەکەی سەرجەم بەڵگەنامەکانی بە درێژایی چەند ساڵێک کۆکردووەتەوەو ئامادەیە ڕادەستی بکات ئەگەر ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان یان هەر دەستەیەکی دیکە دەست بە لێکۆڵینەوەئیەکی بێلایەن و سەربەخۆ بکەن.

ئەو لێکۆڵەرەی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆیشی پیشاندا لەو ڕاپۆرتانە باس لە هەوڵی خاپورکردنی “گۆڕە بەکۆمەڵەکان” ی ئەو لەسێدارە دراوانە دەکەن بە ئامانجی ڕەشکردنەوەی ئاسەواری تاوانەکە و وتی، ” ئێستا کاتە گونجاوەکەیە، زۆر گرنگە کە ئێستا ئیبراهیم ڕەئیسی بووەتە سەرۆکی ئێران دەست بکرێت بە لێکۆڵینەوە لەو لێشاوە لەسێدارەدانەی لە ساڵی 1988 لە ئێران ئەنجامدرا”.

پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سزای بەسەر ڕەئیسی-دا سەپاند (پێش ئەوەی ببێتە سەرۆک کۆماری ئێران) بەوپێیەی ڕەئیسی یەکێک بووە لەو چوار دادوەرەی سەرپەرشتی پرۆسەکانی لەسێدارەکانی زیندانیانی سیاسی ئێرانیان لە سالی 1988 کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ژمارەی ئەو لەسێدارەدراوانە نزیکەی پێنج هەزار کەسە، ڕاپۆرتێکی ساڵی 2018 ش ئاماژە بەوە دەکات، “ژمارەی ڕاستەقینەی لەسێدارەدراوان زیاترە لەو ژمارەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا