سوپای ئەمریکا: عێراق دەیەوێت بمێنینەوە

پۆڵەتیک پرێس

فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا “سێنتکۆم” رایگەیاند، دەستمانکردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەڵام ئاشکرایە بەغدا لەگەڵ رۆشتنی سەربازەکاندا نییە و دەیەوێت بمێننەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کینیت ماکینزی سەرکردەی فەرمانەی ناوەندیی سوپای ئەمریکا باسی لەوە کردووە، ئاشکرایە بەغدا نایەوێت سەربازانی ئەمریکا وڵاتەکە بەجێبهێڵن بەڵکو دەیەوێت بمێننەوە و رووبەڕووی شانەکانی رێکخراوی داعش بجەنگێن.

ماکینزی وتی: بوونی ئەمریکا لە عێراق سنوری بۆ چالاکییەکانی ئێران و داعش داناوە، ئاماژەی بەوەش کرد، لەم دواییانەدا ئێران هێرشەکانی بۆسەر هێزەکانمان لە عێراق کەمکردەوە بەو هیوایەی لەڕێی ئۆپراسیۆنی سیاسی حکومەتی عێراقەوە داوای جێهێشتنی وڵاتەکەمان لێبکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە پێنج هەزار سەربازەوە بۆ دوو هەزار ٥٠٠ سەرباز کەمدەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا