ژمارەیەك كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنكان

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچبەران رایگەیاند، زیاتر لە 100 كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون و گەڕان بەدوای تەرمەكانیاندا درێژەی هەیە.

رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچبەران رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی كە باس لە ژێر ئاوكەوتنی كەشتییەكی تایبەت بە كۆچبەران دەكەن لە دەریای ناوەڕاست راست بووە و بەلەمێك بە 130 كۆچبەرەوە لە رۆژی پێنجشەممە، ژێر ئاو كەوتووە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 كۆچبەریان گیانیان لەدەستداوە.

لە دوای ڕووداوەكەوە تیمەكانی فریاكەوتن گەشتنە شوێنی ڕوداوەكە بەڵام نەیانتوانی هیچ سەرنشینێكی کەشتییە ژێرئاو کەوتووەکە  ڕزگاربكەن.

بە پێی زانیارییەكانی رێكخراوی ئێس ئۆ ئێس-ی ناحكومیی فەرەنسی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 350 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا