چەند وڵاتێكی ئەوروپی لەسەر پرسی كۆچبەران كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای چوار رۆژ لە كارەساتترین ڕووداوی ژێر ئاو كەوتنی كەشتییەكی كۆچبەران و مەرگی ژمارەیەك كۆچبەر لە دەریای مانش، كۆبونەوەی چەند وڵاتێكی ئەوروپایی رۆژی یەكشەممە لە كالێ بەڕێوە چوو، بە ئامانجی بەهێزكردنی توانای نەهێشتنی تۆڕەكانی قاچاخچێتی.

وەزیرانی بەرپرس لە كاروباری كۆچبەری لە وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵەندە و بەلجیكا و فەرەنسا بەشداربوون لە كۆبوونەكەدا.

كۆبونەوەكە لە شاری كالێ لە باكوری فەرەنسا ئەنجامدرا، دەزگاكانی پۆلیسی ئەوروپایی و پاسەوانانی سنوری و كەنار ئاوەكانی ئەوروپاش بەشداریان تێدا كرد.

رۆژی چوارشەممە 24-11-2021 زیاتر لە 30 كۆچبەر بە بەلەمێكی چووپەوە هەوڵیاندا بەنێو نۆكەندی ئینگلیزدا خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، بەڵام بەلەمەكەیان نقومبوو و 27 كۆچبەریان خنكان، كە ژمارەیەكیان كوردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا