پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی ئەو وڵاتە بەرەو پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێكەوت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق،به یاوه‌ری شاندێكی په‌رله‌مان ئه‌مرۆ دوشه‌ممه 21ی حوزەیران، عێراقی بە جێهێشتووە و به‌ره‌و پاریسی پایته‌ختی فەره‌نسا به‌رێكه‌وتووە.
هاوكات لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژە بەوەشدراوە، سەرۆكی پەرلەمان له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا بۆفەرەنسا لەگەڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی فهرە‌نسا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای فەره‌نسا كۆدەبێتەوە.