وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: رێگاكانی سزادانی توركیامان ئامادەكردووە

پۆڵەتیك پڕێس:

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكات بە توركیا و پەرەسەندنەكانی دەریای ناوەڕاست بەتایبەت لێكۆڵینەوە لە سزاسەپاندن بە سەر ئەنقەرەدا.

جان ئێف لودریان بە ئێزگەی فڕانس ئەنتەر-ی وت: لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپادا لەم مانگەدا دۆسێی گفتووگۆ، دۆسێی توركیا دەبێت.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی: ئەم دۆسێیەمان ئامادەكردووە چەند ڕۆژێكە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە لە بەرلین، بۆ ئامادەكردنی رێگاكانی وەڵامدانەوە كە دەكرێت دژی توركیا بەكاربهێندرێن.

دەشڵێت: ئێستا دەڵێین بە توركیا تا بەستنی كۆبونەوەكە، پێویستە ئەنقەرە دەستبكات بە گفتووگۆ لە سەر خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەسەرەتاوە، بابەتی گفتووگۆش دەگەڕێتەوە بۆ توركەكان، ئەمە دەكرێت.

لۆدریان ئامادەنەبوو زانیاری ورد ئاشكرابكات لەبارەی چۆنێتی سزاكانی ئەوروپاوە بۆ سەر توركیا.

پەیوەندییەكانی توركیا و یۆنان گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار لەكاردانەوەی بەردەوامی توركیا لە گەڕان بە دوای سەرچاوە سروشتییەكان لە دەریای ناوەڕاست و لە چەند رۆژی ڕابردوودا سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە سوپای توركیا هێز و كەرەستەی سەربازی رەوانەی سنوورەكانی یۆنان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا