پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بۆرییەکی گواستنەوەی گازی سرووشتی لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری لە ئێران روویدا تا ئێستا حکومەتی ئێران بەفەری زیانە ماددی و گیانییەکانی رانەگەیاندووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (ئیرنا)ـی ئێرانی، رووداوەکە کاتژمێر 00:30 خولەکی بەرەبەیان (بەکاتی هەرێمی کوردستان) لە بیابانەکانی شاری برووجن لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری روویداوە.
بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، تەقینەوەکە لە دووری چەندین کیلۆمەترەوە شەوەزەنگی ناوچەکەی رووناککردووەتەوە ئاگرێکی زۆر گەورە بە ئاسماندا دەبات.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە ئاشکرانەکراوە.