پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 86 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 78 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەم مانگەدا هاوردەی نەوت لەلایەن چینەوە کەمبووەتەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ دابەزینی نرخەکەی، بەجۆرێک هەفتەی ڕابردوو بەتێکڕا بەڕێژەی %8 دابەزی.