عێراق پلانێکی خێرا بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

خالد بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، پلانێک بۆ خێرا جێبەجێکردنی یاسای بودجە دانراوە و بە ئامارێک ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی ڕاگەیاند کە پڕۆژەی ژمارەی وەزیفی دەیانگرێتەوە.

بەقسەی خالد بەتال، بەئامادەیی پارێزگاران و وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە کراوە و وتی: یاسای بودجە درەنگ بڕیاری لەسەردرا بۆیە هەوڵدەدەین پەلەبکەین لەڕێوشوێنەکان و پلانێکی ڕوونمان داناوە و بەزووترین کات دەست بەجێبەجێکردنی دەکەین.

لەبارەی پڕۆژەی ژمارەی وەزیفی خالد بەتال جەختیلەوەکردەوە، بەپێی دوایین ئامار ڕێژەی ئەو فەرمانبەرانەی ژمارەی وەزیفی دەیانگرێتەوە ملیۆنێک و 300 هەزار فەرمانبەری تێپەڕاندووە.

وتیشی: وەزارەت کار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ژمارەی وەزیفی دەکات کە ماوەیەکی دیکە دەبەسترێتەوە بە دابەشکردنی موچە و پەیوەندی بە پێکهاتەی دەوڵەتەوە هەیە و خەرجی گشتی و بودجەی گشتی و سەرجەم پلانەکانی داهاتووی عێراق ڕێکدەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا