حکومەتی عێراق گفتوگۆی بودجەی ٢٠٢١ی دواخست

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی ئەمڕۆی کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ٢٠٢١، دواخست بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتوو.

ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام بدات، بەڵام دانیشتنەکە بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتوو دواخرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکرد بەخێرایی بودجەی ٢٠٢١ بنێردرێت بۆ ئەمنیدارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران هەتا وردبینی بۆ بکرێت.

پێشتریش، حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری عێراق بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە رایگەیاند، دانیشتنێکی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو رێکدەخرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک