نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەدوای چەند ڕۆژێک لەدابەزینی نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد.
بۆرسەی جیهانی بڵاویکردەوە، لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەر بەپێی بۆرسەی جیهانی، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە65 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، وێڕای مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی، كاریگەریی نەرێنیی لەسەر نرخی نەوت هەبوو، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی خواست لەسەر نەوت جارێكی دیكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا