فڕۆكەكانی توركیا سنوری چیای گارە بۆردومان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا چەند جارێك گوندی مەرانێ لە سنووری شارەدێی جەمانكێ_یان بۆردوومان كرد.

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا سێ جار گوندی مەرانێیان بۆردوومان كردووە، كە دەكەوێتە نزیك چیای گارە، تا ئێستا زیانەكان نەزانراون.

هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی هێرش و بوونی بنكە سەربازییەكانی توركیا لە ناو خاكی عێراق.

ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە سوپای توركیا، تۆپبارانی گوندی پەرەخی لە سنووری زاخۆ كرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 23 ی دیكەش بریندار بوون، كە سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەب بوون و خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا