32 پارتی رۆژئاوای كوردستان داوای ناوچەی دژە فڕین دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك لە پارتە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە رایانگەیاند، هەڕەشەكانی توركیا دەستدرێژی رونە بۆ سەر سەروەری نیشتمانی و هەر كارێكی سەربازی نوێ لە ناوچەكە هەڵوێستە نێودەوڵەتییەكان ئەوەندەی‌ تر سەبارەت بە سوریا ئاڵۆزتر دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 3_7_2022، 32 پارتی رۆژئاوای كوردستان لە شاری قامشلۆ بەیاننامەیەكیان ئاراستەی‌ ئەنتۆنیۆ گۆتیریس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كرد.

ئەو پارتانە لە بەیاننامەكەدا باسیان لەوەكردوە، ئاڵۆزكردنی دۆخەكە لەلایەن توركیاوە، پاڵنەر دەبێت بۆ رێكخراوە توندڕەوەكان لە سەروی هەموشیانەوە قاعیدە تا چالاكییە وێرانكارییەكانیان زیاد بكەن، ئەوەش كاریگەری لەسەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی دروست دەكات.

لەسەر بنەمای ئەو مەترسییانە پارتەكان داوایانكردوە هەڵوێستێكی توند بەرامبەر بە هەڕەشەكانی توركیا بگیرێتەبەر و قەدەغەی‌ ئاسمانی لە ناوچەكە بكرێت بە مەبەستی پاراستنی دانیشتوانی ناوچەكە لە بۆردومانەكانی توركیا.

هاوكات داواشكراوە بەشێوەیەكی ئاشتیانەو لە رێی گفتوگۆوە دور لە شەڕ لەگەڵ توركیا هەوڵی چارەسەری سەرجەم ناكۆكییەكان بدرێت بەتایبەت، كە ئەو وڵاتە ئەندامی ناتۆیەو ناتۆش كار لەسەر بەرەنگاربونەوەی‌ داعش دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا