ئەرمینیا دووەم گەورەترین شاری ئازەربایجانی بۆردومان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە نوێترین ناکۆکییەکانی ناوچەی باشوری قەوقاز، هێزەکانی ئەرمینیا شاری گەنجەیان بۆردومان کرد، کە بە دووەمین شاری گەورەی ئازەربایجان هەژمار دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی ئازەربایجان بڵاویان کردەوە، هێزەکانی ئەرمینیا بۆردومانی شاری گەنجەیان کردووە کە دووەم شاری گەورەی وڵاتەکەیە، ئەوەش لەدوای چەند سەعاتێک لە بۆردومانی هێزە ئازەرییەکان بۆسەر پایتەختی هەرێمی ناگۆڕنۆ قەرەباغ.

ئاریک هاروتیونیان سەرکردەی هەرێمی ناگۆڕنۆ قەرەباغ رایگەیاند، ئەو یەکە سەربازییانەی لە شارە گەورەکانی ئازەربایجاندان بۆ لەمەودوا کراونەتە ئامانجی سوپای بەرگری.

لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، شارەکانی تەرتەر و هۆرادیز کە دەکەونە نزیک سنوری ناگۆڕنۆ قەرەباغ رووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە.

ماوەی هەفتەیەکە گرژی و ئاڵۆزییەکان لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە سنوری ناگۆڕنۆ قەرەباغ بەردەوامی هەیە و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا