پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەڵێت، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەدات.
عیماد جەمیل، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: بڕیارە سبەی یەكشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی سەرپەرشتیكردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بدات.
وتیشی: تائێستا هیچ ئاستەنگێك لەبەردەم كۆمسیۆن نییە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، تەنیا ئەوە نەبێت 18/12/2023، هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام دەدرێت، ئەو وادەی كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە زۆر نزیكە لە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، بۆیە ئەستەمە لەو رێكەوتە بكرێت.