تاران بەشداری دەکات لە کۆبوونەوەی مۆسکۆ

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاران جەختی لەوە کردەوە، ئێران ئامادە دەبێت بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی مۆسکۆ سەبارەت بە بارودۆخی ئەفغانستان، بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی وەزیرەکانی دەرەوەی وڵاتانی ئەفغانستانی دراوسێ دەکات، کۆبوونەوەکە لە تاران ئەنجام دەدرێت بە بەشداری ڕوسیا.

خەتیب زادە وتیشی، ئێمە پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە دەکەین لە ئەفغانستان بە تایبەت بزوتنەوەی تاڵیبان، وتیشی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتی ئەفغانستان بدات، لەو بازنە توندوتیژیە ئەفغانستان بهێبنە دەرەوە پێویستە ئێمەو هەموو وڵاتان کاری لەسەر بکەین بە تایبەت شیعە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا