لە یادی سەركەوتن بەسەر داعشدا سودانی ستایشی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی سەركەوتن بەسەر داعشدا، بە بەشداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، مەراسیمێك بەڕێوەچوو، كە فەرماندەیی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رێكیخستبوو.

لە مەراسیمەكەدا ، نوێنەری بەشێك لە بنەماڵەی شەهیدانی هێزەكانی پێشمەرگە، لەگەڵ بەشێك لە بنەماڵەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئامادەیبوون، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ستایشی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی عێراقی كرد، لە رووبەڕووی داعش، كە توانیان بەسەریاندا سەربكەون.

هەروەها رایگەیاند، ئەم سەركەوتنە بە ئازایەتی و بە خوێنی شەهید و بریندارەكان تۆماركراوە.

رۆژی شەشی حوزەیرانی 2014 ژمارەیەك چەكداری رێكخراوی داعش لە خاكی سووریاوە دزەیانكردە ناو خاكی عێراق و لە میانی سێ رۆژدا و بەدیاریكراوی لە نۆی حوزەیران هێرشیانكردە سەر شاری موسڵ و لە ماوەیەكی زۆر كورتدا، شارەكەیان كۆنترۆڵكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا