پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە رۆژانی شەممە و یەكشەممە، تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو، (شەممە لە كاتژمێر (8)ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر (2) ی دوانیوەڕۆ و ڕۆژی یەكشەممە، لە كاتژمێر (9)ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر (2)ی دوانیوەڕۆ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات، لەو كاتانەدا هاتوچۆ لە ڕێگەی سەر چیای ئەزمڕەوە بكەن، تاوەكو كرانەوەی تونێلەكە.