هاتووچۆی سلێمانی: هیچ كامێرایەكی نوێ زیاد نەكراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی سێ شەممە، كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لەسەر شەقامەكانی شاری سلێمانی بكەونە كار.

لەو بارەیەوە ئاسۆ رەحیم بەرێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: كامێراكان  بەسیستەمی یەك خاڵ كاردەكەن و پۆینت بۆ پۆینت نین.

وتیشی: هیچ كامێرایەكی نوێ زیاد نەكراوە تەنها ئەو كامێرایانەی پێشوون چاككراون و دەخرێنەوە كار، هاوكات داواشی لەشۆفێران كرد پابەندی خێرایی دیاریكراوی سەرشەقامەكان و تابلۆكانی هاتووچۆ بن و سەرپێچی ئەنجام نەدەن.

هێمای بەوەشکرد، خستنەكاری كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی سەرپێچی و رووداوەكانی هاتووچۆیە لەسنووری پارێزگای سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا