پۆڵه‌تیك پرێس:
دادگای سزای باکرکۆی لە شاری ئیستانبوڵ بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی دادگایكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان.
ڕۆژی دووشه‌ممه دادگاكه له‌دانیشتنێكدا بڕیاریدا پڕۆسه‌ی دادگایكردنی ده‌میرتاش بۆ مانگی ئاداری ئه‌مساڵ دوابخات، هاوكات ڕۆژی 2ی ئاداری 2021 به‌شێوه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگ پڕۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی له‌و دادگایكردنه‌دا ئاڕاسته‌ی ده‌میرتاش كراوه بریتییه له “سوكایه‌تیكردن” به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری توركیا.
له‌دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی ده‌میرتاش داوایان له‌دادگا كرد، ئه‌و دۆسیه‌یه‌و سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی دیكه‌ی دژی ده‌میرتاش خراونه‌ته‌ڕوو یه‌كبخرێن، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پاشان دادگاوه ڕه‌تكرایه‌وه.
ڕۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی 2016 به‌تۆمه‌تی “تیرۆر” سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش دەستگیرکرا و زیاتر لە 4 ساڵە لە گرتووخانەی ئەدیرنەیە زیندانییه.