عێراق رووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای تاقەتپڕوکێن دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی عێراق، شەپۆلێکی گەرمای بەتین رووبەڕووی پارێزگاکانی عێراق دەبێتەوە و لە هەندێک پارێزگا پلەی گەرمی دەگاتە سەرووی 50 پلەی سلیزی.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، “لە ئەمڕۆ سێشەممەوە، شەپۆلێکی گەرما روو دەکاتە عێراق و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، تا کۆتایی ئەم هەفتەییە بەردەوام دەبێت”.

دەستەی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکات هەندێک پارێزگای وەک بەسڕە، زیقاڕ، میسان و موسەننا پلەی گەرمی بگاتە سەروو 50 پلەیی سیلیزی.

بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کردووە، هاوڵاتیان ناچارن روو لە مەلەوانگە و چەم و رووبارەکان بکەن بۆ خۆفێنککردنەوە. و پانکەی ئاوپرژێن لە زۆربەی شەقامەکانی پارێزگاکانی عێراق داندراون بۆ فێنکردنەوەی هاوڵاتیانی عێراقی لەکاتی سەردانیکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان.

پێشبینیش دەکرێت عێراق هاوشێوەی ئێران، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق پشووی فەرمی رابگەیەنێت، ئەمەش وەک رێکارێک بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان.

عێراق بە یەکێک لە گەرمترین ناوچەکانی جیهان ئەژماردەکرێت و، بەپێی راپۆرتێکی دامەزراوەیی بواری کەشناسی جیهانی “ئێل دۆرادۆ وێزەر” لە سەرەتایی ئەم مانگەدا عێراق گەرمترین شوێنی جیهان بووە و بە جۆرێک لە پارێزگای بەسڕە و میسان، پلەکانی گەرما گەشتبوونە سەروو 50 پلە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا