چین لەبارەی ئۆکرانیا: پێویستە ئەمریکا لەخۆی بپرسێت کێ دەستی بە هەموو ئەمانە کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چاو لیجیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەسەر ڕووداوەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، “پێویستە ئەمریکا لە خۆی بپرسێت کێ دەستی بە هەموو ئەمانە کرد!

چاو لیجیان لەهەژماری خۆی لە تویتەر وێنەیەکی کاریکاتێری بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ئەمریکا دەرکەوتووە لەجیاتی ئاو، بەنزین دەکات بە ئاگرەکەی ئۆکرانیا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینی شی جینگپین، سەرۆکی چین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامدا و بە پوتنی ڕاگەیاند، پێویستە لە دۆسیەی ئۆکرانیادا واز لە بیرۆکەی جەنگی سارد بهێنرێت و ڕێز لە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی هەموو وڵاتان بگیرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا