پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.

ئەمڕۆ سێشەممە11ی تەمموز، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و كۆكردنەوەی زانیاری، توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت و ئەو تۆمەتبارەش دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ر،ج،أ) لەدایكبووی 1980بەناسنامە عەرەب بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا