تورکیا: ئامانجی ئێمە لە ئۆپەراسیۆنەکانمان ئەوەیە بەرگری لە سنوورەکانمان بکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان چەند جارێک بۆردومانی پێگەکانی پەکەکەیان لە باکوری عێراق و سوریا کردووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتەری خۆی ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی ماددەی 51ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە باس لە مافی یاسایی بەریگری لەخۆکردن دەکات، ئەو ئۆپەراسیۆنەمان دەستپێکردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “ئامانجمان لەم ئۆپەراسیۆنە پاراستنی سنوورەکانی تورکیایە لە هەر هێرشێکی تیرۆرستی کە گەلی تورک و هێزە ئەمنییەکان بکاتەئامانج”.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، زیاد لە 50 فڕۆکە و 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا