پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سياسى و ئه‌منى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئاسايشى پرۆسه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانى له كه‌شێكى ئارام و سه‌قامگيردا، به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى ماده‌ى سه‌د و چل.
ئەوەشهاتووە، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا به ئه‌رێنى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيان هه‌ڵسه‌نگاند و هيوايان خواست له قۆناغى داهاتوودا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كێشه‌كانى نێوانيان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.