پلاسخارت: پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

جینین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌ په‌یامه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت، جه‌ژنی نه‌ورۆز وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موومان كه‌ پێكه‌وه‌ كار بۆ ئاشتی و پاراستنی هه‌ساره‌كه‌مان له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ نه‌وه‌كانی ئایینده‌ بكه‌ین.

پلاسخارت هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زۆر كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان خۆیان بۆ ئاهه‌نگ ئاماده‌ ده‌كه‌ن، ناشتوانین ئه‌وه‌ پشتگوێ بخه‌ین زۆر كه‌سیش ئازار ده‌كێشن، با هیوای سه‌ره‌تایه‌كی نوێ، ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بخوازین.

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق وتیشی: گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد له‌ هه‌موو جیهان و هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كه‌م.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا