نەتەوەیەكگرتووەكان: لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەكانداین

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەگەڵ حكومەتی عێراقی پرسی ئاوارەكانیان تاوتوێكردووەو لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەكاندان.

نووسینگەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، جینین هێنیس پلاسخارت لە بەغدا لەگەڵ هەریەكە لە وەزیرانی كۆچ و كۆچبەران و پلاندانانی عێراق كۆبوەتەوەو پرسی داخستنی كەمپەكانی ئاوارەكانیان تاوتوێ كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەكاندان، ئامادەشن لەسەر یارمەتی مرۆیی هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق بكەن.

نووسینگەكەی پلاسخارت ئەوە دەخاتەڕوو، هەماهەنگیان لەو پرسەدا بۆ ئەوەیە دڵنیابن لەوەی ئاوارەكان لە كاتی گەڕانەوە و گەیشتنیشیان بەشوێنی خۆیان بەشێوەیەكی پێویست پشتگیری دەكرێن.

پێشتر ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان پلانێكی نیشتیمانی ئامادەكردووە بۆ داخستنی سەرجەم كەمپی ئاوارەكان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ جگە لەوانەی لە هەرێمی كوردستان، ئەوەش بەمەبەستی گەڕاندنەوەی نزیكەی ملیۆن و نیوێك ئاوارەیە بۆ ناوچەكانی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا