ئەرسەلان باییز: مانەوەی ئەم ئەزموونە مسۆگەر نیە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، قسەكانی جنێن پلاسخارت پێی وتین، كوردەكان! ئەگەر تەبا نەبن، پێوەندی نێوان خۆتان چاك نەكەن ئەگەر لەگەڵ میللەتەكەتان ئاشت نەبنەوە، ڕاستە ڕێی دیموكراتی نەگرنە بەر، دوور نیە ئەزموونەكەتان بكەوێتە مەترسیەوە. كلیلەكەش لە دەست خۆتانەو ونی مەكەن.

لە نوێترین وتاری خۆیدا ئەرسەلان باییز سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان نووسیویەتی: قسەكانی پلاسخارت، قسەی كەسێكی سادەی سەر شەقامەكان یان قسەی فەرمانبەرێكی كوردی مووچە لێبڕاو، یان حیزبێكی ئۆپۆزسیۆن نیە، بەڵكو قسەی خەم خۆرو دۆستێكی ئەوڕوپی كوردە، ئەمڕۆ نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە لە عێراق، ئەو ژنە (جینین هینیس بلاسخارت)ە. كە هەتا بڵێی چاڵاك و هەر ڕۆژە لە شارو شارۆچكەو لە كۆڕو كۆبوونەوەو لای لێپرسراوێكی حیزبی و حكومی عێراقە، ئەو ژنە ڕاشكاوانە پێمان دەڵێت: كوردەكان! ئەگەر تەبا نەبن، پێوەندی نێوان خۆتان چاك نەكەن. ئەگەر لەگەڵ میللەتەكەتان ئاشت نەبنەوە، ڕاستە ڕێی دیموكراتی نەگرنە بەرهتد. دوور نیە ئەزموونەكەتان بكەوێتە مەترسیەوە. كلیلەكەش لە دەست خۆتانەو ونی مەكەن.

دەقی وتارەكە:

مانەوەی ئەم ئەزموونە مسۆگەر نیە

كلیل لە دەست خۆتانە ونی مەكەن

كــۆڵــە پــشـــت (65)

لە ڕۆژی (19/5/2021) لە كۆنفرانسی ( یەكڕیزی و دەستور) لەسەر سەكۆی هۆڵێكی هۆتێل (ڕۆتانا) لە شاری هەولێر، بەر بەرچاوی سەرجەم لێپرسراوە حیزبی و حكومیەكانی ئەمڕۆی كوردستانی عێراق، لەبەردەم كامێراو چەندین شاشەی ڕاستەوخۆیی تەلەفزیۆنەكان وتی كورد دەڵێ: (دۆست ئەو كەسەیە بتگرێنێ) بۆیە منیش ڕاشكاوانە دەدوێم و ئێوەش بە جددی بیری لێ بكەنەوە (ئەم ئەزموونەی ئێوە) كە دەیان ساڵ خەبات و تێكۆشانتان بۆ كردووە هەزاران قوربانیتان لە پێناویدا بەخشیوە (بەمشێوە پەرتەوازەییەی نێوانتان. بە نەبوونی دادپەروەری، نەبوونی شەفافیەت، بەرتەسك كردنەوەی پانتایی ئازادی و ڕادەربڕین. دابەش بوونی كوردستان بەسەر ناوچەی سەوزو زەرد، یەك نەخستنەوەی هێزی پێشمەرگە) مانەوەی مسۆگەر نیە.

ئەم قسانەی سەرەوە، قسەی كەسێكی سادەی سەر شەقامەكان یان قسەی فەرمانبەرێكی كوردی مووچە لێبڕاو، یان حیزبێكی ئۆپۆزسیۆن نیە، بەڵكو قسەی خەم خۆرو دۆستێكی ئەوڕوپی كوردە، قسەی ژنێكی جوان و ئازاو بە ئاگاو سیاسەتمەدارێكی ئەوڕوپایە كە ساڵانێك ئەندامی پەرلەمانەكانی ئەوڕوپاو هۆڵەندا بووە، ماوەیەكیش وەزیری بەرگری وڵاتی هۆڵەندا بووە، ئەمڕۆ نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە لە عێراق، ئەو ژنە (جینین هینیس پلاسخارت)ە. كە هەتا بڵێی چاڵاك و هەر ڕۆژە لە شارو شارۆچكەو لە كۆڕو كۆبوونەوەو لای لێپرسراوێكی حیزبی و حكومی عێراقە، ئەو ژنە لە خەمی دامەزراندنەوەی عێراقە لەسەر بنەمای بەیەكەوە ژیان و سستەمێكی دیموكراتی ئەو ژنە ڕاشكاوانە پێمان دەڵێت: كوردەكان! ئەگەر تەبا نەبن، پێوەندی نێوان خۆتان چاك نەكەن. ئەگەر لەگەڵ میللەتەكەتان ئاشت نەبنەوە، ڕاستە ڕێی دیموكراتی نەگرنە بەرهتد. دوور نیە ئەزموونەكەتان بكەوێتە مەترسیەوە. كلیلەكەش لە دەست خۆتانەو ونی مەكەن.

قسەكانی ئەو ژنە زەنگی هۆشیاری و ئاگاداركردنەوەیە. (السلام علی من اتبع الهدی) بەڵام ئایا بەرژەوەندییە حیزبی و داراییەكانی ئەمڕۆی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، ڕێگا بە گوێ گرتن لەو جۆرە ئاگادار كردنەوە و هۆشیاریانە دەدەن؟ ئایا مێژوی ئێمەی كورد هەر بەمجۆرە نا تەباو دواتر شكست نەبووە؟ مێژوو، ئەزموونی زۆرمان لە بارەی شكستەكانی كورد بۆ دەگێڕێتەوە و دەرسمان لێوەر نەگرتووە. پێشتریش دۆستەكانمان زۆریان پێ وتووین، بەڵام بەداخەوە گوێمان لیێ نەگرتوون. سوپاس (پلاسخارت)..بۆ خەمخۆری و پەرۆشیت.. سوپاس بۆ ئەوەی ڕاشكاوانە دەستت خستە سەر برینە بەسوێكان، كە ئێمەی كورد ناتوانین بەم جۆرە ڕاشكاوانە بدوێین.

شیاوی باسە ئێمە هەموومان لە گەورەترین لێپرسراوی هەرێمی كوردستان تا كاسبكارێكی نەخوێندەوار ئەو ڕاستیە تاڵانە دەزانین، بەڵام خۆمانی لێ نەبان دەكەین و لێی ڕادەكەین هەر كەسێكیش باسیان بكات دووچاری گرفت و كێشە دەبێت. كاتێكیش سەر لەبەردی ئەلحەد دەدەین لەسەر كەلاوەكان دەگرین.

بەداخەوە دۆستەكانمان لە ئێمەی كورد خۆمان، بۆ مانەوە و پاراستنی ئەم ئەزموونە خەم خۆرو بە پەرۆشترن. خۆشمان بێ باك هەر خەریكی قۆڵ بادان و جنێوو پلان گێڕانین لە یەكتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا