قوباد تاڵەبانی: عێراق و هەرێم لە ئیدارەدانی سێكتەرە جیاوازەكاندا سود لە ئەزمونی ژاپۆن ببینن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دواپێشهاتە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆن تاوتوێ كران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنج شەمە 10_8_2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەیبوو، قوباد تاڵەبانی بەهۆی هاوكارییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزاری سوپاسی حكومەتی ژاپۆنی كرد و رایگەیاند: ئەزمونی ژاپۆن لە گەشەسەندندا نمونەیەكی دیار و سەركەتووە لەسەر ئاستی جیهان و پێویستە عێراق و هەرێم لە ئیدارەدانی سێكتەرە جیاوازەكاندا سود لە ئەزمونی ئەو وڵاتە ببینن.

جێگری سەرۆك وەزیران ئامادەیی حكومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە تایبەتیش لە بوارەكانی بازرگانی و خوێندنی باڵادا.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون كە لەپێناو سەقامگیری عێراق و كوردستان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ گەشەسەندنی ئابوری، پێویستە هەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەم ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان لە كوردستان و عێراق لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا