وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و خوێندنی باڵا ، یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن واژۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە ئامانجی بەستنەوەی زیاتری پرۆگرامەكانی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بە بازاڕی كار و ئاشنابونی زیاتری خوێندكاران بەیاساكانی كارو خانەنشینی دەستەبەری كۆمەڵایەتی، یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن لە نێوان هەردو وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەلایەتی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی واژۆكرا.

رۆژی سێشەمە ڕێكەوتی 9_8_2022 بە سەپەرشتی هەریەك لە كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەلایەتی و د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبونی بریكارانی هەردو وەزارەت و ڕاوێژكار و بەڕێوبەرانی گشتی، لە ڕێوڕەسمێكدا یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ پەرەپێدانی زیاتری پرۆسەی بەكارخستن و بنیادنانی كارامەیی واژۆ كرا.

جێگەی ئاماژەیە بەشێكی دیكەی یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان هەردو وەزارەت بریتیە لە: هاندانی توێژەران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەربارەی كاریگەرییەكانی جێبەجێكردنی (یاسای كار و یاسای خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران) لەسەر بازاڕی كار و گەشەكردنی ئابوری هەرێمی كوردستان، هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتی ڕاهێنان بۆ خوێندكارانی زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكان بەمەبەستی سود وەرگرتن لە وەرشەكانی ڕاهێنانی پیشەیی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و هاندانی دەرچوانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە خولەكانی ڕاهێنانی پیشەیی و خولەكانی بەهێزكردنی تواناكان بۆ ئامادەكردنی گەنجان تاوەكو بتوانن دوای دەرچون بە پڕۆژەوە بچنە ناو بازاری كار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا