سوپەر بایرنەكەی ئەوروپا

ئەم بابەتە 60 جار بینراوە

پۆڵەتیك سپۆڕت

 

یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەكانی بایرن میونخی ئەڵمانی و پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی بەڕێوەچوو تیایدا پاش نماییش كردنی بەرزترین و ناوازەترین تۆپی پێی هێرشبەرانە دواجار ئەزموون و هێزی یانە باڤارییە زەبەلاحەكە یەكلاكەرەوە بوو.

بایرن میونخ پاڵەوانی بۆندزلیگا و پوكاڵی ئەڵمانیا بۆ جاری 2 لە مێژوویدا توانی سێیینە بە دەست بهێنێتەوە و وەك تاكە یانە لە مێژووی چامپیۆنس لیگدا توانی تەواوی 11 یارییەكەی وەرزی كۆڕۆنا بە بردنەوە بە كۆتا بهێنێت كە ئەمە ڕووداوێكی دانسقەیە لە مێژوودا ڕووی نەداوە.

بایرن لە سەرەتای یارییەكەوە بە شێوازی تایبەتی خۆی یاری كرد و ڕووبەڕووی ڕكابەرەكەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی بۆوە لە بەرامبەردا پاریسییەكان پشت بەستوو بە تواناكانی نەیمار و دی ماریا و ئیمباپی هەوڵی خۆیاندا تا نازناوەكە بۆ یەكەم جار لە مێژوویاندا لە سەر حسابی دێوەزمەكەی باڤاریا بە دەست بهێنن، بەڵام بایرن بۆچوونێكی تری هەبوو ئەویش ئەنجام و یاری لە بەرژەوەندی خۆی بە كۆتا بهێنێت هەر ئەوەش بوو كە بۆی چووە سەر كاتێك لە ڕێگەی كینگیسلی كومانەوە تۆمار كرد و دواجار پاریسییەكان تەسلیم بەو واقیعە بوون كە بەرامبەرەكەیان لەوان بەهێزترە بە ڕێبەرایەتی هانز فلیك ڕاهێنەری یانەكە كە لە جێگەی نیكۆ كۆڤاج بووە ڕاهێنەر و دواجار هەر سێ‌ نازناوی وەرزەكەی بە دەستهێنا.

 

یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ
بایرن میونخ 1 X پاریس سانت جێرمان 0

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک