پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، فرۆشگایەکیان داخستووە، کە جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێردمنداڵ فرۆشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە31ی ئایار، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەمێرد منداڵ، قائیمقامیەتی سلێمانی فرۆشگای محەمەد دادەخات.
ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بەمناڵی خوار 18 ساڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت، فرۆشگای محەمەد، لەشەقامی کاک ئەحمەدی شێخ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخات.
ڕوونیکردەوە، خاوەنەکەشی ڕووبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.