بەڤیدیۆ.. هەڵهاتنی ژمارەیەک زیندانی لەبەندیخانەیەکی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، 21 زیندانی لەبەندیخانەی ناحیەی هیلال لەپارێزگای موسەنا لەعێراق کەتایبەتە بەزیندانیانی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر و دۆسییەکانی تیرۆر، هەڵهاتن.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی عێراق، هەتا ئێستا 10 لەو زیندانییە هەڵهاتووانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراونەتەوە.

لایخۆیەوە جەواد عەباس، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر فەرمانیکرد بەڕاگرتنی سەرجەم بەرپرسانی بەندیخانەی هیلال هەتا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

لایخۆیەوە پارێزگاری موسەنا لەتویتەر بڵاویکردووەتەوە، بڕێک پارە دەدرێتە هەر کەسێک کەبتوانێت زانیاری لەسەر زیندانییە هەڵهاتووەکان بداتە هێزە ئەمنییەکان.

 

ساتە وەختی هەڵهاتنی زیندانییەکان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا